٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٢٨
ڕەخنەگرتنی مەڕجەعیەتی ئێراق لە دەسدرێژی بۆسەر ماڵ و دارایی خەڵک لەمیانەی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانە لەو وڵاتە.

نوێنەرەکەی ئایەتووڵڵا سیستانی مەرجەعی پایەبەرزی شیعەکانی ئێراق لەمیانەی گوتارەکانی ئەمڕۆی شاری کەربەلا ڕەخنەی گرت لە داخرانی بنیاتە گشتی یەکان و ڕوخاندنی دارایی خەڵک لەمیانەی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایانەی خەڵک لە وڵاتەکەی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لەمیانەی گوتارەکانی ئەمڕۆی نوێژی هەینی شاری کەربەلا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ناڕەزایەتی مافی خەڵکە بەتوندیش ڕەخنەی گرت لە ڕوجاندنی ماڵ و دارایی خەڵک و داخستنی دامەزراوە پەروەردەیەکان.

نوێنەرەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی ڕیگەی دەرباز بوون لەو قەیرانەی ئێراقی بە بەرپاکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن زانی و هاوکات خوازیاری پەسەندی یاسایەکی دادپەروەرانە بوو لەپێناو وەڕی خستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

عەبدولمەهدی کەربەلایی هەروەها داوای لە دەوڵەتی ئێراقیش کرد تاکوو هەڵبژاردن بەدوور لە هێزی چەک و بەبێ دەسوەردانی دەرەکی بەڕێوە بەرێ.

خۆپیشاندانی جەماوەری لە ئیراق لە رۆژی یەکی ئۆکتۆبری ئەمساڵەوە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی بژیوی خەک و لاوازی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و گەندەڵی بەربڵاو دەستی پێ کردو بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی ٢٩ی مانگی نوامر.

هێڵی سعوودیاو ئیمارات و ڕژیمی زایونی و ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە دژبەران و دوژمنکارانی نیوخۆیی لەو وڵاتە خۆپیشاندانە جەماوەریەکەیان بە ئاقاری توندووتیژی سەرشەقام چەواشە کرد.

...........
340